یەک شەممە ڕێککەوتی ١٧-١٢-٢٠٢٣ بەشی کیمیای کۆلێجەکەمان هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێک بۆ خوێندکارانی بەشەکە لەژێر ناونیشانی (زیانەکانی جگەرەکێشان لەسەر تەندروستی مرۆڤ).
سیمینارەکە لەلایەن (د.کامەران قەرداغی)یەوە و بەسەرپەرشتی د.نیان نەژاد نوری ئەندامی چالاکی هونەری بەشەکە و بە هاوکاری مامۆستا هناء جمال احمدەوە لە هۆڵی ڕووناکی زانکۆی سلێمانی کەمپی کۆن بەڕێوەچوو