ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی ٣٠-١٠-٢٠٢٣ ڕاگری کۆلێجی پەروەردە بەڕێز (د.هەناو حسن محمد) لەپاش ستایش کردنێکی بێ وێنە هەم وەک فەرمانبەرێک و پاشانیش وەک خانمێک ،خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە خاتوو (کوردستان احمد) ئەمەش لەپای ئیش و کار و ماندوو بوونی بەڕێزیان لە ماوەی ڕابردوودا وەک لێپرسراوی ژمێریاری کۆلێج کە زۆر بە دڵسۆزانە و خۆنەویستانە کارەکانی خۆی وەک لێپرسراوێک ئەنجام داوە . هەر لەم مەراسیمەدا هاوکارانی هۆبەی ژمێریاری چەپکە گوڵی خۆیان ئاڕاستەی خاتوو کوردستان و لێپرسراوی نوێی هۆبەکەیان بەڕێز (زانا کمال) کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ هەردوولا خواست
Today Monday 30-10-2023 Dean of College of Education (Dr. Hanaw Hassan Mohammed) after an unprecedented praise both as an employee and then as a woman, presented an honorary award to Ms. (Kurdistan Ahmad) in recognition of her work and efforts In the past, he has worked as the accountant of the college. In this ceremony, the colleagues of the accounting department presented their flowers to Ms. Kurdistan and the new head of the department Mr. (Zana Kamal) and wished success to both sides.