Laboratory‎ > ‎Physics Laboratories‎ > ‎

Stage 4

تاقیگەی ناووکی : 
تاقیگەی فیزیای ناووکی بە گرنگترین تاقیگەکانی بەشی فیزیا دادەنرێت کە تیایدا لێکۆڵینەوەی ەرد و گرنگ لەسەر بچوکترین بەشی ناو گەردیلە دەکات کە ناووکە. ئەم تاقیگەیە لەبەشی فیزیادا خوێندکارانی قۆناغی چوار وەریدەگرن کە تیایدا خوێندکار ئاشنا دەبێت بە سەرچاوە تیشکدەرە ناوکیەکانی وەک 
 (Cs-137,Na-22,Am-241,Sr-90,Co-60,Ra-226,....)
کە بەشێکیان سروشتییە و بوونیان هەیە و بەشێکیتریان لە تاقیگەدا بەشێوەیەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنرێت . ئەم سەرچاوەی تیشکدەرە ناووکیانە بەکاردێن بۆ دیراسە کردن و لێکۆڵینەوە لە سیفات و شێوازی تیشکە دەرچووەکانی وەک (ᵦ ، ɣ) کە لە ئەنجامی ناجێگیری ناوکە تیشکدەرەکانەوە بەرهەم دێن لەناو ناوکدا. خوێندکار چەندین تاقیکردنەوەی گرنگ ئەنجام ئەدات لەم تاقیگەیە بە کموونە (چۆنێتی ڕێژەی هەڵمژینی وزەی تیشکە ناوکییەکانەوە وەک بەربەستێک بەکاردێن بۆ پارێزگاری کردن لە مەترسی تیشکی ناووکی) . لە بەشێکیتری تاقیکردنەوەکاندا خوێندکاران لە ڕێگەی دراسەکردنی سیفەتی فیزیاوی تیشکدەرە ناووکیەکانەوە ئەتوانن ئاشنا بن بە پێوانەی تەمەن و نیوە تەمەن و ڕێژەی چالاکی تیشکی ناووکی ماددەکان و هەروەها وزەی ناووکی توخمەکانی ناو تاقیگە. ئامێر و کەلوپەلەکانی ناو تاقیگە لەلایەن شەریکەی (لیبۆڵد-ئەڵمانی) دابینکراوەلەسەر شێوازو کەفائە و توانای ستاندارتی جیهانی . هەموو تاقیکردنەوەکان بە وردی و بە پڕۆگرامی (Cassy lab) داتا و گرافی پێویست بەشێوەی کۆمپئتەرایز دەخەنەڕوو. 












Solid State Lab


Comments