تاقیگەی ئەتۆم یەکێکە لە هەرە تاقیگە گرنگەکانی زانستی فیزیا لە زانکۆکاندا کە خوێندکار تیایدا ئاشنا دەبێت بە کۆمەڵێک دیاردە و چەلکی جۆراوجۆر لە فیزیا بەگاژی و ئەتۆم بەتایبەتی. خۆشبەختانە بەشی فیزیای کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی سلێمانی بێبەش نەبووە لە بوونی ئەم تاقیگەیە. ئەم تاقیگەیە کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی لەخۆ گرتووە کە تیایدا ئامێری جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت کە لە زانکۆ پێشکەوتووەکاندا بەکاردەهێندرێن. لەبەرئەوەی لەدواجاردا هەموو ئەو تەنانەی لەدەوروبەرماندا دەیانبینین و هەستیان پێدەکەین پێکهاتوون لە ماددە، ماددەش پێکهاتووە لە ئەتۆم بۆیە ئەم تاقیگەیە زۆربەی بووارەکانیتری فیزیاش ئەگرێتەخۆی وەکو: Solid State,Optics,Electromagnetism and Quantum Mechanics. وە خوێندکار لەم تاقیگەیەدا چانسی ئەوەی هەیە کە لە کۆمەڵێک دیاردەی گرنگ تێبگات و زانیاری لەسەریان وەربگرێت بۆ نموونە : Zeeman Effect,Compton Effect & Photoelectric Effect. وە هەندێک تاقیکردنەوەی گرنگ و سوودبەخشی وەکو : دۆزینەوەی خێرایی ئیلیکترۆن لە ناو بووارێکی موگناتیسیدا،شکاندنەوەی ئیلیکترۆن و سەلماندنی سیفەتی دوو سروشتی ئیلیکترۆن ، پیشاندانی ئەوەی کە ئاستەکانی ووزەی هەر ئەتۆمێک بە بڕکراوە لە ڕێگەی تاقیکردنەوەکەی Frank-Hertz، وە پیشاندانی چەندان دیاردەی جۆراوجۆر کە خوێندکار پێویستە زانیاری هەبێت لەسەریان لە زانستی فیزیادا. |
Laboratory > Physics Laboratories >