ۆرک شۆپ:
ڕۆژانی 1،2/4/2019 لە زانکۆی صلاح الدین لە شاری هەولێر ۆرک شۆپی ماتماتیکی
تایبەت بە کار و چالاکییەکانی زانکۆکان لەبەشە ماتماتیکییەکاندا بەڕێوەچوو. هەر لەو
ۆرک شۆپەدا بەڕێز (پ.د.کۆچەر بیرکار) هەڵگر و براوەی مەدالیای (فیڵدس) لەسەر ئاستی
جیهان بە ئامادەبووان ناسێندرا. بۆیە زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی پێکهێنا بە مەبەستی
بەژداری کردن لەو ۆرک شۆپە وەک نوێنەری زانکۆی سلێمانی . هەر لەو ئیڤێنتەدا لەسەر داوای
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ، لۆگۆی زانکۆی سلێمانی پێشکەش بە بەڕێز (د.کۆچەر بیرکار)
کرا و بە شێوەیەکی فەرمیش داوای لێکرا کە بەڕێزیان
ببێتە یەکێک لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی
سلێمانی بەشی
(A)
پرۆفیسۆر( د.کۆچەر بیرکار) تێڕوانینی پۆزەتیڤانەی هەبوو لەسەر
ئەو پێشکەوتنانەی کە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا بەخۆیانەوە
بینیوە، وە لە کۆتاییشدا ناوبراو بڕیاریدا کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا سەردانی زانکۆی
سلێمانیش بکات.
Work Shop
The gadget spec URL could not be found
پێدانی پلەی زانستی و نازناوی زانستی :
ئاماژە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە 7/10/2437 لە بەرواری 24/2/2019 بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بە بەڕێز (پشتیوان عثمان محمد) هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە پسپۆڕی (Numerical Analysis) لە (مامۆستای یاریدەدەر)ەوە بۆ پلەی زانستی (مامۆستا) . بەناوی خۆمان و کۆلێجەکەمانەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین.
پێدانی پلەی زانستی و نازناوی زانستی :
ئاماژە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە 7/10/3147 لە بەرواری 26/2/2019 بڕیاردرا بە پێدانی پلەی زانستی بە بەڕێز (گەشاو کمال عارف) هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە پسپۆڕی (Laser) بە ناونیشانی (مامۆستای یاریدەدەر) . بەناوی خۆمان و کۆلێجەکەمانەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین.
کۆبونەوەی ئەنجومەنی كۆلێجی پەروەردە:
ئەمڕۆ دوو شەممه رێككەوتى ٢٠١٩/٢/٢٥ ئەنجومەنى كۆلێج
يانزەهەمين دانيشتنى ئاسايى خۆى ئەنجامدا ، لەم دانيشتنەى ئەنجومەندا گفتوگۆ لەسەر
كار وبارى زانستى بەشەكان و كاروبارى خوێندكاران كرا.
Kobunawai 11
The gadget spec URL could not be found
رۆژی خۆشەویستی(ڤالانتاین):
لە میانەی کار و چالاکیەکانی خوێنکارانی
کۆلێجی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ دا، لە ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) دا،
ڕێز و خۆشەویستی و وەفایان بۆ مامۆستاکانی کۆلێجی پەروەردە دووپاتکردەوە، بە ناوی
ڕاگرایەتی کۆلێج و مامۆستایانەوە دەست خۆشیان لێدەکەین.
Valantain
The gadget spec URL could not be found
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆلێجی پەروەردە :
بەمەبەستی بەڕێوەبردن و بەرنامە دانان لە بواری زانستی و خوێندنی باڵا و كاروباری خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩،کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٠/ ٢/ ٢٠١٩ ئەنجومەنی کۆلێج دەیەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بڕگەکانی کارنامەکەکرا.
بڕگەی یەکەم: جێگیرکردنی کۆنووس
بڕگەی دووەم: کاروباری خوێندکارانی کۆلێج
کۆبوونەکەوەکە بە بەشداری ڕاگری کۆلیج وگشت ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلیج بەڕێوە دەچێت .
Kobunawai 10
The gadget spec URL could not be found
پێدانی پلەی زانستی و نازناوی زانستی :
ئاماژە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە 7/10/670 لە بەرواری 17/1/2019 بڕیاردرا بە پێدانی پلەی زانستی بە بەڕێز (یادگار حسین شوان) هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە پسپۆڕی (Physics) بە ناونیشانی (مامۆستای یاریدەدەر) . بەناوی خۆمان و کۆلێجەکەمانەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکەین.
کۆبوونەوەی کۆلێجی پەروەردەکانی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی:
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە سلێمانی و کۆلێجە پەروەردەکانی زانکۆی
سلێمانی لە بەرواری ٢٠/ ١/ ٢٠١٩ ئەنجام درا. کە تایبەت بوو بە پێداویستیەکانی مامۆستا و گۆڕینی
سیستەمی وانە ووتنەوەو لە ناوەندەکانی خوێندندا، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوە کرا :
١/ هەبوونی هەم ئاهەنگی لە نێوان زانکۆی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی پەروەردەکاندا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی توانای مامۆستا.
٢/ داوا لە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەکان کرا کە بە پێی پێویستییان لە مامۆستا بۆ خوێندنگەکانیان ، داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن کە گرنگی بەو بەشانە بدەن کە ئەوان پێویستیان پێیان دەبێت . ئەمەش بۆ دابینکردنی مامۆستا لە ئێستا و لە داهاتوودا.
٣/ هەر لە کۆبونەوەکەشدا پێشنیاری ئەوە کرا کە بە هاوبەشی هەردولا کۆنفرانس و ۆرک شۆپە زانستییەکان لە نێوان هەردوو لادا ئەنجام بدرێت .
٤/ زانکۆی سلێمانی بەڵێنی ئەوەی دا کە کورسی خوێندن لە بڕوانامەکانی (دبلۆمی باڵا و ماستەر) بۆ خوازیارانی وەزارەتی پەروەردە بکاتەوە ئەویش بە پێی پێداویستییەکانیان .
٥/ وەزارەتی پەروەردەش لە بەرامبەردا بەڵێنی ئەوەی دا کە ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامە بەرزەکانن و میلاکی وەزارەتی پەروەردەن ، لە ڕێگای ئەوانەوە هاوکاری ئەو بەشانەی زانکۆی سلێمانی بکەن کە کادریان کەمە.
University & Education
The gadget spec URL could not be found
ئەنجومەنی كۆلێجی
پەروەردە كۆدەبێتەوە:
بەمەبەستی بەڕێوەبردن و
بەرنامە دانان لە بواری زانستی و خوێندنی باڵا و كاروباری خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی
خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩،کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٨/ ١/ ٢٠١٩ ئەنجومەنی کۆلێج نۆیەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ناوەڕۆکی کارنامەکە دەکرێتەوە بۆ هەمان ساڵی خوێندن، کۆبوونەکەوەکە بە بەشداری ڕاگری
کۆلیج وگشت ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلیج بەڕێوە دەچێت .
Kobunawai 9
The gadget spec URL could not be found
کۆلیژی پەروەردە ورکشۆپێک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا ئەنجام دەدات
کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی، ئامادەسازی ڕەخساند بۆ ئەنجامدانی ورکشۆپێک دەربارەی چۆنیەتی چەسپاندنی سیستەمی جیهانیی خوێندن "بۆلۆنیا" کە لەلایەن خوێندکاری دکتۆرا م. شاخەوان حارس وادی لە زانکۆی چەرمۆ، پێشکەش کرا. ورکشۆپەکە بە ئامادەبوونی چەندین مامۆستا لە بەش و کۆلیژە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی نزیکی ٤-٥ کاتژمێر لە بەرواری ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەنجامدرا. هەر لە ورکشۆپەکەدا لایەنە باش و خراپەکانی سیستەمی بۆلۆنیا خرایە ڕوو و لە کۆتایی ورکشۆپەکەدا هەندێک لە مامۆستایان ڕاو سەرنج و لێکدانەوەی خۆیان تاووتوێکرد لەگەڵ یەکتردا. شایەنی باسکردنە، ڕاگری کۆلیژی پەروەردە پ.د. فەرەیدوون قادر بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە م. شاخەوان حارس لە بەرامبەر ئەرک کێشانی بۆ پێشکەش کردنی بابەتەکە.
Bologna System
The gadget spec URL could not be found
ئەنجوومەنی کۆلیژی پەروەردە کۆدەبنەوە
بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلیژ پ.د. فەرەیدوون قادر و سەرۆکی بەشەکانی ماتماتیک، فیزیا، کیمیا، بایۆلۆجی، کۆلیژی پەروەردە حەوتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤\١٢\٢٠١٨ ئەنجامدا. کە کۆبوونەوەکەدا جگە لە تاووتوێکردنی بابەتەکانی ڕۆژانەی کۆلیژ، تیشک خرایە سەر کاروباری خوێندکاران و تاقیکرنەوەی ئەو خوێندکارانەی دەیانویست تاقیکردنەوە لەسەر %١٠٠ ئەنجام بدەن بە پێی کارنامەی پێشووی ئەنجوومەن.
کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی مەراسیمی سوپاس و پێزانینی مامۆستاکانی ئەنجام دەدات
سەرەڕای بوونی قەیران و ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان، کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی جیاواز لە ساڵانی پێشوو و وە جیاواز لە کۆلیژەکانی تری زانکۆی سلێمان، مەراسیمی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد. بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلیژ پ.د. فەرەیدوون قادر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەشەکانی کۆلیژی پەروەردە، لەسەر بنامەی چەند پێوەرێک خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنان لە لایەن ڕاگری کۆلیژ بەخشرایە چەند مامۆستایەک کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ چالاکییان پێشکەشی کۆلیژی پەروەردە کردووە. شایانی باسکردنە، پێوەرەکان بریتی بوون لە توێژینەوەی زانستی، پێشکەشکردنی وتار لە کۆنفرانس، وەرگێرانی کتێب، نوسینی کتێب، دلنیایی جۆریی. ڕاگرایەتی کۆلیژ و سەرۆکایەتی بەشەکان پێخۆشحاڵیی خۆیان بۆ مامۆستایان دووپاتکردنەوەو جوانترین پیرۆزبایی و ڕێزلێنانیان پێشکەش کرد، بە ناوی ڕاگرایەتییەوە دووبارە سوپاس و پێزانییمان دووپات دەکەینەوە بۆ ماۆستایان و هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بن و لە خولەکانی داهاتووشدا بەشداربنەوە لەم جۆرە مەراسیمە.
Appreciation of Lecturers
The gadget spec URL could not be found
گشتاندن دەربارەی پاڵێوراوانی خوێندنی باڵا: ماستەر و دکتۆرا
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی گشتاندنێکی بەپەلەی ئاڕاستەی کۆلیژەکان کردووە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پاڵێوراون بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەڵام بە هۆی بەدەستنەهێنانی نمرەی پێویست لە زمانی ئینگلیزیدا، تکایە بفەرموون بە سەردان کردنی خوێندنی باڵای بەشەکانتان بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمێکی تایبەت بەو کارە بە زووترین کات.
کۆلیژی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیەنێت.
کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی، پاش بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ\ خولی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ بە سەرکەوتوویی، ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیەنێت.
لیژنەی تاقیکردنەوەکان وێڕای ماندووبوونیان بە کاروبارەکانی ڕێ و ڕەسمی تاقیکردنەوەکان، دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە خوێندکارە دەرچووەکان دەکەن و هیوای سەرکەوتنی باشتریان بۆ دەخوازن وە هەروەها هیوادارن کە ئەو خوێندکارانەی دەرنەچوون بە هیواوە لە ماوەی پشووەکەیاندا هەوڵ بدەن و لە تاقیکردنەوەی داهاتوودا سەرکەوتووانە قۆناغی خوێندنیان تێپەڕێنن. بەم بۆنەیەوە، بۆ هەموو خوێندکارەکان، پاش بە ئەنجام گەیاندنی ئەستۆپاکییان، لە ڕۆژی ٢٧\٦\٢٠١٨ وە دەتوانن سەردانی بەشەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی نمرەکانیان.
تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە كۆلێژی پەروەردە بەسەركەوتوویی بەڕێوەدەچن
تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە هەر چوار بەشەكەی كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی دەستی پێكردووە و یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژ رایدەگەیەنێت كە تاقیكردنەوەكان بە سەركەوتوویی و بەبێ گرفت بەڕێوەدەچن.
د. نەبەز ڕەشید، جێگری لیژنەی ئەزمونەكانی كۆلێژی پەروەردە، ڕایدەگەیەنێت کە پێشتر ئامادەكاری تەواومان بۆ تاقیكردنەوەكان كردبوو، بەڕێكوپێكی تاقیكردنەوەكان بەبێ گرفت بەڕێوەدەچن.
وە بەهۆی ئەو ئاگرەی لە تەلاری ناوەندی خزمەتگوزاری بەشەناوخۆییەكانی كوڕان، زانكۆی سلێمانی بڕیاری دا رۆژێك تاقیكردنەوە ئەنجام نەدرێت، هەربۆیە كۆلێژەكەی ئێمەش تاقیكردنەوەكەمان خستەڕۆژی دواتر.
کۆلیژی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت بە هاوکاری مامۆستاو بەشەکان هەموو پێداویستییەک بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان دابینكراوە و لەم وەرزەشدا فێنكەرەوەمان بۆ خوێندكارەكان داناوە، بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی تاقیكردنەوە ئەنجام بدەن.
ڕاگرایەتی کۆلیژ و سەرۆکایەتی بەشەکان، هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارەکانی دەخوازێت.
Examination Process
The gadget spec URL could not be found
كۆلێژی پەروەردە خولێكی تۆپی پێ بۆ خوێندكارەكانی دەكاتەوە
كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی بە بەشداری ١٧ تیپی وەرزشی لە هەر چوار بەشەكەی، خولێكی تۆپی پێی بۆ خوێندكارەكانی لە یاریگای كەمپی ناوشار كردەوە.
خولەكە بە بەشداری ١٧ تیپ لە كۆلێژەكەمان بەڕێوەچوو، تێیدا ٣٥ یاری لە نێوان تیپە بەشدارەكان كرا، بە شێوەیەك هەر تیپێك بە دوو دۆڕان دەكرایە دەرەوە".
لەیاری كۆتایی قۆناغی چواری بەشی بایۆلۆجی بەرامبەر قۆناغی سێی بەشی فیزیا رووبەڕوو بوونەوە و لە ئەنجامدا یەكسان بوون، پاشان بە لێدانی یەكلاكەرەوە قۆناغی چواری بەشی بایۆلۆجی توانیان سەركەوتن تۆمار بكەن بەسەر تیپی بەرامبەر".
لە كۆتایی خولەكە خەڵات بەسەر هەردوو تیپی یەكەم و دووەم دابەشكرا و خەڵاتی باشترین گۆڵكاری خولەكە بەخشرا بە (شیروان ئەحمەد)ی خوێندكاری قۆناغی چواری بەشی فیزیا كە بە ١٢ گۆڵ توانی ببێتە گۆڵكاری خولەكە و خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز بەخشرا بە (ڕێبین هەمزە)ی خوێندكاری قۆناغی سێی بەشی فیزیا كە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردبوو لە زۆربەی یاریەكان و كەمترین گۆڵی لێكرابوو.
Football Tournament 2018
The gadget spec URL could not be found
کۆڕێکی شیعریی بۆ کۆمەڵێک خوێندکاری بەهرەمەنی کۆلیژی پەروەردە بەڕێوەچوو
کۆلیژی پەروەردە، جیاواز لە گشت کۆلیژەکانی تر لە هەردوو بواری پەروەردەیی و زانستیدا دەوڵەمەندە لەگەڵ ئەوەشدا دانەبڕاوە لە دنیای وێژە. خوێندکارانی ئەم کۆلیژە سەڕەڕای بابەتە زانستییە پەتیەکانیان بەهرەدارن بە نوسینی هۆنراوە و بەشێکیان بە کێشانی وێنە و هەروەها لە بوارە جیاوازەکانی تری وێژەدا. بەم بۆنەیەوە، کۆلیژەکەمان ئامادەسازی ڕەخساند بۆ کۆمەڵێک خوێندکاری بەهرەمەند بۆ پێشکەشکردنی تواناکانیان لە دەربڕینی هەست و سۆزیان لە کۆڕێکی شیعریدا.
کۆڕە شیعرییەکە بە بەشداریی خوێندکاران و کۆمەڵیک لە مامۆستایان لە ٣ی مایسی ٢٠١٨ لە هۆڵی ڕاپەڕین پێشکەشکراو خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەهرەمەندەکان.
Poetry Event
The gadget spec URL could not be found
ورکشۆپی نێودەوڵەتی لە بواری ماتماتیکدا لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
وێرای گشت قەیرانەکان و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژانەی بەردەم خوێندن و بەڕێوەچوونی هەنگاوەکانی خوێندنی ساڵی ئەکادیمیی ٢٠١٧-٢٠١٨، بە تایبەت لە نزیک بوونەوە لە کۆتایی ساڵ، کۆلیژی پەروەردە بۆ جاری دووەم میوانداریی ڕێکخراوی سیمپا بۆ زانستی ماتماتیک دەکات بۆ ئەنجامدانی ورکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە لایەن پرۆفیسۆر جۆرج جیمینیز لە ژێر ناونیشانی "هەندێک بنەمای بیرکارییانە لە زانستی بە کۆد کردندا" بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ. چالاکییە زانستییەکە کە ٣ ڕۆژ دەخایەنێت (٥-٨ی مایس) لە لایەن کونسوڵخانەی فەرەنسا لە بەغداد و ڕێکخراوی سیمپا پشگیری دەکرێت. لە ورکشۆپەکدا، ژمارەیەک لە مامۆستایان بە پلە جیاوازەکانەوە لە ناوەوەو دەرەوەی کۆلیژی پەروەردە بەشداری دەکەن.
International Workshop
The gadget spec URL could not be found
ڤیستیڤاڵی ڕۆژی پەروەردە ئەنجامدا.
لە ڕۆژ و بەروارێکی ناوازەدا، کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی بە هێز و بازووی مامۆستایان و خوێندکارەکانی هەستان بە نمایشکردنی ڤیستیڤاڵێکی هەمەجۆر لەژێر ناوی "ڤیستیڤاڵی ڕۆژی پەروەردە" لە بوارەکانی زانستی و پەروەردەیی و مۆسیقاو شانۆ و تابلۆ بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆک و ڕاگری کۆلیژی پەروەردە و بەشێک لە مامۆستایان لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٨. شیاوی باسکردنە کە سەرەڕای ئاستەنگ و قەیرانانەکانی ئەم ساڵی خوێندن، کۆلیژی پەروەردە دانەبڕاوە لە چالاکییە جۆربەجۆرەکانی و هەمیشە پاڵپپشت بووە بۆ بەهرەکانی خوێندکاران و کارئاسانکردنی کردن بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانیان.
Education's Day Festival
The gadget spec URL could not be found
کۆلیژی پەروەردە دەرچوونی خوێندکارەکانی پیرۆز دەکات.
بە بۆنەی بەڕێوەبردن و بەشداری کردن لە بۆنەی ئاهەنگی دەرچووان بۆ خوێندکارە دەرچووەکانی ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٧-٢٠١٨، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکارەکانی هەر چوار بەش ماتماتیک، فیزیا، کیمیا، زیندەروەرزانی دەکەین، هیوادارین خوێندکارەکانمان لە دوای ماڵئاوایی کردن لە ئێمە سەرکەوتوو بن لە ژیانی ئەکادیمی و تایبەتیاندا. خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە بەشداربووین لە خۆشییەکانی ئەوان و پێدانی زانست و زانیاری گرنگ بۆ پیشەکەیان. ئومێدەوارین هەمیشە سەرفراز و بەختەوەربن.
شایەنی باسە، ئەمساڵی ئەکادیمی هەردوو بەشی کیمیا و بایۆلۆجی یەکەمین دەستەن کە وێنەی دەرچوون دەگرن لە ماوەی ١١ ساڵە بوونی کۆلیجەکەمان.
بە ئامادەسازی و هەماهەنگی کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی، چەند سیمینارێک ئەنجامدرا.
کۆلیژی پەروەردە هەستا بە ئامادەسازی بۆ پێشکەشکردنی چەند سیمینارێک بۆ بەڕێز د. اسماعیل محمد نوری لە ژێر ناونیشانی "دەستنیشانکردنی ئەو هۆکارو پاڵنەرانەی دەبنە هۆی سەرکەوتنی خوێندکار لە زانکۆدا" وە هەروەها بەڕێز مامۆستا نەزیرە ساڵح محمد لە ژێر ناونیشانی "کارلێکردنی نێوان مامۆستاو خوێندکار لە هۆڵی خوێندندا". سیمینارەکان لە هۆڵی ڕووناکی زانکۆی سلێمانی - کەمپی ناوشار لە بەرواری ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو.
Seminar
The gadget spec URL could not be found
کۆلیژی پەروەردە سوپاسی خوێندکارەکانی دەکات
لە هەمئاهەنگییەکی خۆبەخشانەدا، بەشێک لە خوێندکارەکانی کۆلیژی پەروەردە لە زانکۆی سلێمانی خۆبەخشانە هەستان بە هاوکاری کردنی کۆلیژەکەیان لە ڕووی گواستنەوەی کەلوپەل و پاک ڕاگرتنی بینای کۆلیج وە هەروەها بە بەشداری کردنی هاوڕێیانەی بەڕێز ڕاگری کۆلیژ لە ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. بەم بۆنەیەوە کۆلیژەکەمان ماندووبوونی ئەوان بەرز دەنرخێنین و سوپاسی هەڵوێستی جوانیان دەکەین، هیوادارین هەمیشە هاوکار و دڵسۆز بن لە هەموو بوارەکانی ژیانیاندا. دووبارە دەستی ماندووبوونتان دەگوشین، نموونەتان زۆر بێت.
ڕاگرایەتی کۆلیژی پەروەردە.
College Cleanup Activity
The gadget spec URL could not be found
پیرۆزبایی کۆلیجەکەمان
بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی ڕاگری کۆلیژمان بەڕێز پ.ی.د. فەریدوون قادر حمە صاڵح لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، لە پرۆفیسۆری یاریدەدەرەوە بۆ پرۆفیسۆر وە وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی سلێمانیەوە بەرامبەر بە ماندووبوون و هەوڵدانی و پێشکەوتنی لە بواری زانستی و ئەکادیمیدا بە تایبەر لە زانستی بیرکاری، ئێمە وەکو ئەندامانی کۆلیژەکەمان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانی ئاڕاستە دەکەین، دڵشادین بە نازناوی بەڕێزیان و شانازییە بۆ کۆلیژەکەمان. هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بێت لە ژیانی ئەکادیمی و تایبەتی خۆیدا.
Promotion Honor
The gadget spec URL could not be found
کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی لە بۆنەی بەخێرهاتنی خوێندکاراندا، خەڵات دابەش دەکات.
سەرباری بارگرانی و قەیرانەکان کە بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم زۆر لە بوارەکانی ژیاندا، کۆلیژەکەمان بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلیژو سەرۆک بەشەکان، لە ڕۆژی ٥ شەممە بەرواری ١٤ی کانوونی یەکەم ٢٠١٧ بۆنەی یەکترناسینی بۆ خوێندکاری قۆناغی یەکەمی گشت بەشەکانی کۆلیژ ساز کرد. هەر لەو بۆنەیەدا کۆلیژی پەروەردە بە ئامادەبوونی زۆربەی خوێندکارانی کۆلیژ، ڕاگرایەتی و بەشەکان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە گشت خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ گشت بەش و قۆناغەکان. لێرەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییمان ئاڕاستەی خوێندکارەکانمان دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنیان لەبەشەکەمان و هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە. هیوای سەرکەوتنی زیاتر و دەستکەوتی باشترین بۆ دەخوازین.
شایەنی گوتنە کە ئەم جۆرە چالاکییە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە کۆلیژەکانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامنەدراوە بەهۆی قەیرانەکانی داراییەوە کە ڕووبەڕووی گشت فەرمانگەکان بۆتەوە، گرنگیی ئەم کارە لەوەدایە کە دەبێتە هاندەرێک و پاڵپشتییەکی پتەو بۆ خوێندکارەکان تاوەکو ئەوانیش چاو لە خوێندکارە پلە یەکەکان بکەن بۆ کۆشش کردنی زیاتر.
Student Orentation Event 2017-18
The gadget spec URL could not be found
بەشی کیمیای کۆلیژی پەروەردە لە زانکۆی سلێمانی گەشتێکی زانستی ئەنجام دەدات.
بە سەرپەرشتی م. نیان نەژاد، خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی کیمیای کۆلیژی پەروەردە گەشتێکی زانستی ئەنجامدا بۆ کۆمپانیای پایۆنیر بۆ کاروباری دەرمان لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. ئامانجی گەشتەکە بۆ زیاتر ئاشناکردن و پڕ زانیاری کردن بوو لە بوارەکانی چاودیری جۆریی و دروستکردنی دەرمان. بۆ زانیاری زیاتر کرتە لێرە بکە .
زیاتر...
ڕاگری کۆلیژی پەروەردە، خوێندکارەکانی بەشەناوخۆییەکانی بەسەر دەکاتەوە.
ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرەكەی خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كۆلێجەكەمان بەسەردەكەنەوە و لە نزیكەوە گوێ لە داواكارییەكانیان و گرفتەكانیان دەگرن. د.فەرەیدون قادر، ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی، ڕایگەیاند کە ئەمشەو بە یاوەری د.سیروان یاریدەدەری ڕاگری كۆلێج، خوێندكارانمان لە بەشە ناوخۆییەكان بەسەركردەوە لە نزیكەوە گوێمان بۆ داواكاریی و گرفتەكانیان گرت و ئەو پێداویستیانەمان بینی كە هەیانە.
Accomodation
The gadget spec URL could not be found
کۆلیژی پەروەردە پیرۆزبایی لە خوێندکارە دەرچووەکانی دەکات
بە بۆنەی بەڕێوەبردن و بەشداری کردن لە بۆنەی ئاهەنگی دەرچووان بۆ خوێندکارە دەرچووەکانی ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٦-٢٠١٧، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکارەکانمان دەکەین، هیوادارین خوێندکارەکانمان لە دوای ماڵئاوایی کردن لە ئێمە سەرکەوتوو بن لە ژیانی ئەکادیمی و تایبەتیاندا. خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە بەشداربووین لە خۆشییەکانی ئەوان و پێدانی زانست و زانیاری گرنگ بۆ پیشەکەیان. ئومێدەوارین هەمیشە سەرفراز و بەختەوەربن.
Graduation Ceremony
The gadget spec URL could not be found
ئاهەنگی دەرچووان بۆ خوێندکارانی دەرچووی کۆلیژی پەروەردە ڕاگەیەنرا
خوێندکارانی دەرچوویی کۆلیژەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی شەممە بەرواری ٩\١٢\٢٠١٧ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ ئامادەبن بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئاهەنگ گێڕانی دەرچوون، وە پێش ئەو کاتە بفەرموون بە وەرگرتنی ڕۆب و کڵاوی تایبەت بەو بۆنەیە لە گەنجینەی کۆلیجەکەمان. پێویستە دەرچووانی بەشەکان لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن و مەرجەکانی ئامادەبوون جێبەجێ بکەن.
ئەنجومەنی كۆلێجی پەروەردە كۆدەبێتەوە
بەمەبەستی بەڕێوەبردن و بەرنامە دانان لە بواری زانستی و خوێندنی باڵا و كاروباری خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی كۆ بووەوە. کۆبوونەکەوەکە بە بەشداری ڕاگری کۆلیژ و سەرۆک بەش و سەرۆکی لیژنەی زانستی و نوێنەری خوێندکارانی کۆلیج بەڕێوە چوو.
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢
ئاگاداری گشت ئەو خوێندکارانە دەکەینەوە کە بۆ جاری دووەم فۆرمی ڕاستەوخۆیان وەرگرت لە بەشەکانی کیمیا و بایۆلۆجی کۆلیژەکەمان، ناوەکان بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان پاڵێوراون وەک لەم لیستانەی خوارەوە. پێێان ڕادەگەیەنین کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ١٢\١١\٢٠١٧ کاتژمێر ١٠:٠٠ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت بۆیە پێش نیو کاتژمێر ئامادەبن لە کۆلیژی پەروەردە. بۆ بینینی ناوەکان کرتە لە ناوی بەشەکە بکە.
ئاگاداری بۆ خوازیارانی خوێندن لە کۆلیژەکەمان:
ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت لە بەشی فیزیا و ماتماتیکی کۆلیژی پەروەردە بخوێنن و بۆیان ناگونجێت لە بەشی بەیانیان بخوێنن، مژدە دەدەین پێیان کە بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٠١٧-٢٠١٨ دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بە پێی ڕێنماییەکان لە بەشی ئێوارانی کۆلیجەکەمان بۆ هەردوو بەشی فیزیا و ماتماتیک بخوێنن.
سەبارەت بە بەشەکانی کیمیا و بایۆلۆجی، ئێستا هەردوو بەشەکە خوێندکار بەشێوەی ڕاستەوخۆ وەردەگرن وە خوازیاران دەتوانن داوای فۆڕم بکەن. پێدانی فۆرمی ڕاستەوخۆ لە هەردوو بەشی کیمیا و بایۆلۆجی لە نێوان ٥\١١\٢٠١٧تا ٩\١١\٢٠١٧ دەبێت.
هۆشیاریی دەربارەی شیرپەنجەی مەمک و چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینی خۆیی
لە بۆ هۆشیار کردنەوەی خانمان لە چین و توێژە جیاوازەکاندا بە تایبەت لە زانکۆی سلێمانی، بە بۆنەی مانی تشرینی یەکەم - مانگی هۆشیاریی شیرپەنجەی مەمک- ڕێکخراوی دەنگی پیرانو خێزان (Voice of Older People & Family- VOP&Fam) و بە هاوکاری کۆلیژی پەروەردە\ بەشی کیمیا و بە ڕاوێژی ناوەندی چارەسەرو پشکنینی مەمک/ نەخۆشخانەی شار، سیمینارێک لە لایەن بەڕێز مامۆستا نیان نەژاد معروف (مامۆستا لە بەشی کیمیای کۆلیژی پەروەردە) بۆ ژمارەیەک لە کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا لە زانکۆی سلێمانی\هۆڵی ڕاپەڕین\ کەمپی ناوشار. ناوەڕۆکی سیمینارەکە بریتی بوو لە هۆکار و نیشانەو چارەسەرو ڕێگاکانی پشکنینی خۆیەتی و ئەنجامدانی پشکنینی خۆیی (Self-Check Examination). هەر لە میانەی سیمینارەکەدا بۆ بەرچاو روونی زیاتر کورتە ڤیدیۆ دەربارەی ئەنجامدانی پشکنینی خۆیی ئەنجامدرا. تەواوی ئامادەبوونی سیمینارەکە لە ڕەگەزی مێ بوون وە بەم بۆنەیەوە لە بۆ هۆشیارکردنی زیاتری خانمان، ڕێکخەرەکانی سیمینارەکە هەستان بە دابەشکردنی بڵاوکراوەی تایبەت بە شیرپەنجەی مەمک و قردێلەی پەمەیی وەکو هێمای بەرەنگاربوونەوەی شیرپەنجەی مەمک. بەشداربوون بە پرسیار و سەرنجیان بابەتەکەیان دەوڵەمەند و پر بایەخ کرد.
Breast Cancer
The gadget spec URL could not be found
ئەنجامی تاقیکردنەوەی ٣٠% خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ وەرگرتنی ڕاستەوخۆ
بۆ زانینی ناوی خۆت کرتە لەسەر بەشی خوازراوت بکە:
هەر خوێندکارێک گازندەی لە ئەنجامی تاقیکردنەوە هەیە دەتوانێت سەردانی بەشەکەی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی گازندە بۆ دووبارە چاوپیاخشاندنەوە بە وەڵامی تاقیکردنەوەکە.
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی کۆلیجەکەمان
کۆلیجی پەروەردە هەڵدەستێت بە پێدانەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ گشت قۆناغەکانی بەشەکان لە دوای جەختکردنەوە لە ئەستۆپاکیی خوێندکاران لە ڕۆژی ٤ شەممە کاتژمێر ١٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکارەکانمان.
ئاگادارییەك لە كۆلێجی پەروەردەوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی
لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی وەرگرتنی راستەوخۆ لە كۆلیبَجی پەروەردە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە و ئارەزوومەندانە، لە ئێستادا كۆلێجەكەمان دەرگای پاڵاوتنی خوێندن بە سیستمی پاراڵێڵ (خوێندنی هاوتەریب)ی كردۆتەوە بۆ ئەو خوێندكارانەی ئارەزوومەندن لە بەشەكانی كۆلێجی پەروەردە (كیمیا، فیزیا، بایۆلۆجی، ماتماتیك) بخوێنن، دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و فۆڕم پڕبكەنەوە لە كۆلێجەكەمان، مژدەش دەدەینە خوێندكارانی ئازیز كە خوێندن بە سیستمی پاراڵێڵ لە ئەمساڵدا داشكاندنی بۆ كراوە و خوێندكاران دەتوانن بە زووترین كات فۆڕم پڕبكەنەوە، ئەمە جگەلەوەی چەند ئۆفەرێكیش ئامادەكراوە.
نرخی ساڵانەی خوێندن لە بەشەكانی (بایلۆجی، كیمیا) بریتییە 2 ملیۆن دینار.
نرخی ساڵانەی خوێندن لە بەشەكانی (ماتماتیك، فیزیا) بریتییە لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار.